سەردێڕ:

تاڵیبان بڕیارێکی نامۆی تایبەت بە پیاوان دەرکرد

PM:03:35:17/09/2021

74744 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەفغانییەوە بڵاویکردەوە، پیاوان رێگەیان پێدراوە ٤٠٠ جۆر وەرزش بکەن، بەڵام پێویستە پانتۆڵی درێژ لەپێبکەن.


بەشیر ئەحمەد رستمازی بەرپرسی نوێی وەرزشی تاڵیبان رایگەیاند، دەتوانن بەردەوام بن لە پراکتیزەکردنی وەرزش لە ئەفغانستاندا و پیاوان دەتوانن ٤٠٠ جۆری وەرزش بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەتوانن چەند جۆرێکی وەرزشی وەکو یاری تۆپی پێ و کریکێت و هونەری بەرگرییکردن و چەند جۆرێکی تر وەرزش بکەن کە شەریعەتی ئیسلام رێگەی پێداون.

باسی لەوەشکردووە، پێویستە پیاوان قاچییان دەبپۆشن و پانتۆڵ و جلی درێک لەبەربکەن تەنانەت بۆ تۆپی پێش.

بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، ''پرسیاری ژنانم لێمەکەن لەو بارەیەوە."

ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی ١٥ی مانگی ئابی ئەمساڵدا، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیگرت بەسەر زۆربەی ناوچەکانی ئەفغانستاندا و لە سەرەتای ئەم مانگەوە حکومەتێکی کاتی راگەیاند.

الرياضة في زمن طالبان.. 400 لعبة للرجال بشرط ارتداء سراويل طويلة حتى في كرة القدم













گەلەری