سەردێڕ:

وێنە.. بەزۆر بەشویان دا و کە داوای جیابوونەوەشی کرد براکەی کوشتی

PM:03:10:17/09/2021

17216 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە، دیلان عەبدولرەحمان، لەلایەن خێزانەکەیەوە فشاری لێکراوە بۆ هاوسەرگیریکردن لەگەڵ کوڕی مامیدا، دوای گواستنەوەشی داوای جیابوونەوەی کردووە، بەڵام براکەی دیلانی کوشتووە.


ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە ئاماژەی بەوەشکردووە، دیلان تەمەنی ٢١ ساڵ بووە و لەژێر فشارێکی زۆردا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا رازیبوو هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی مامی بکات و دوای گواستنەوەی بەهۆی کێشەی نێوانیانەوە، دیلان داوای جیابوونەوە دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دیلان لە ماڵی هاوسەرەکەیەوە رایکردووەتە ماڵی باوکی و پێی راگەیاندوون کە داوای جیابوونەوەی کردووە، لە بەرامبەردا براکەی دەستبەجێ کوشتویەتی.

لە ئێستادا ئەو رووداوەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و پۆلیس بە دوای براکەیدا دەگەڕێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، کچێکی تر لە حەسەکە بەبەرچاوی خەڵکەوە لەلایەن باوك و دووبراکەی بەبیانووی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.

مقتل شابة في الحسكة على يد شقيقها | بيسان إف إم - BISSAN FM












گەلەری