سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:02:37:17/09/2021

7828 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە پارێزگای دهۆك دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.


تائیف گۆرانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە لە چیای زاوا بووە لە پارێزگای دهۆك و ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە وەرگەڕاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە کە کاتژمێر ٢ بۆ ٣ی شەوی رابردوودا رووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە و سەرنشینەکان خەڵکی زاخۆن.

دەشڵێت، برینی ئەو کەسەی دیکەیان سەختە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە لە نەخۆشخانە.

No description available.No description available.












گەلەری