سەردێڕ:

بەغدا و واشنتۆن لەبارەی هەولێرەوە رێککەوتن

PM:01:57:17/09/2021

51804 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، عێراق و ئەمریکا رێکەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی واشنتۆن لەکۆتایی ئەم مانگەدا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەولێر.


ئەمڕۆ هەیینی، کۆبوونەوەیەکی تەکنینی لەنێوان هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەمریکیەکان لە بەغدای پایتەخت بەرێوەچوو و راگەیەنراوێك لەو بارەیەوە بڵاوکرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی یەکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم مانگە لەهەردوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەولێر کەمبکەنەوە.

لە ماوەی رابردووشدا، چەندجارێک هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە واشنتن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانەدا گروپەکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات، بەڵام ئەو گروپانەش داوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن.

لە ٢٥ی تەمموزی ئەمساڵدا، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکای کرد، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی هاوبەشیان دەرکرد و ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ عێراق دەربڕی.

لەهەمان کاتدا، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک و بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەمەبەستی ئامادەکاری کردن بۆ بەڕیوەچوونی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتدا.








گەلەری