پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن مامناوەند لە گەڕەکی چوارچرای سلێمانی و لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیسدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پیاوەکە خەڵکی باکوری کوردستانە و لە شەقامی سەرەکی چوارچرا نزیک پۆلیس تەقەی لێکراوە، چوار فیشەکی بەرکەوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی
ئەو قەوانانەی جێماون لە شوێنی رووداوەکە پێدەچێت بە دەمانچە تەقەی لێکرابێت و
هێشتا هۆکاری رووداوەکەش دیار نییە. دەشڵێت، پیاوەکە تەمەنەی مامناوەندە و لە
نێوان ٤٥ بۆ ٥٠ ساڵدا دەبێت.
روونیشیکردەوە، لە
ئێستادا تەرمەکەی براوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و پۆلیسیش دەستی کردووە بە
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
ئەوەش دووەم رووداوی
گیانلەدەستدانی ناسروشتییە تەنها لەم بەیانی هەینییەدا، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە
هۆتێل فەریدی هەولێر بەهۆی تەقینی غازەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا.