بەیانی ئەمڕۆ لە هۆتێل فەریدی هەولێر ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا، شایەتحاڵێکیش دەڵێت، "لەکاتی ئامادەکردنی نانی بەیانیدا غاز بەسەر دوو ژنەکەدا تەقیەوە."
لەوبارەیەوە بارزان عوسمان شایەتحاڵکی رووداوەکەیە بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاندووە، "ئەو دوو ژنەی گیانیان لهدهستداوه خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، یەکێکیان ماوەی سێ رۆژە لەو ھۆتێلە کار دەکات و ئەوەی دیکەیش وەک میوان لە لای بووە."
ئەوەشی خستەڕوو،
"کاتێک ئەو کەسەی لە هۆتێلەکەدا کاردەکات ویستوویەتی نانی بەیانی ئامادە
بکات، غاز تهقیوهتەوە."
بە وتەی شایەتحاڵەکە
لە کامێرای چاودێرییدا دیمەنەکە دەرچووە کە کاتێک غازهكه دەتەقێت، ژنەکە جەستەی
ئاگر دەگرێت و ھەوڵی خۆکوژاندانەوە دەدات و بەرەو ژوورەوه رادەکات، ههر بۆیه ژنەکەی
دیکەیش دەسووتێت و ھەردووکیان گیان لەدەست دەدەن.
شوێنەکە گەراجی
ھۆتێلێکە و بەشێکی بۆ شوێنی خەو و خواردنی کرێکاران جیاکردووەتەوە و ئاگرهكهش ههر
لهوێ كهوتووهتهوه.