سەردێڕ:

کۆمسیۆن نمونەی کارتی دەنگدانی بڵاوکردەوە

PM:11:39:16/09/2021

16760 جار خوێندراوەتەوە

تا دێت ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق زیاتر تەواو دەبێت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان زیاتر ئامادە دەبێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.


لە دوایین ئامادەکارییدا کە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نمونەی کارتی دەنگدانی بڵاوکردەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەیری کارتەکانیان بکەن لەو بازنەیەی کە دەنگی تێدا دەدەن.

هەر ئەمڕۆ، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە هاوڵاتییان کرد، بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و لەپێناو سبەینێیەكی باشتردا دەنگبدەن، وتیشی، سەرجەم پێدوایستییەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن دەستەبەرکراوە.

لای خۆشییەوە، رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، واشنتن پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵکی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی دەنگدانێکی دادپەروەر و بێگەرد لە مانگی تشرینی یەکەمدا.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ دیارییکردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

بۆ بینینی نمونەی کارتی دەنگدانەکە کلیک بکە

 













گەلەری