سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە

PM:11:11:16/09/2021

32988 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە.


وەزارەتی پەروەردەی هەرێم فۆڕمی بەڵێننامەی بەخێوکاری خوێندکاری بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەخێوکاری خوێندکار ناتوانێت بەڵێنامەکە هەڵوەشێنێتەوە تا ئەو وەرزە تەواو دەبێت.

بەگوێرەی فۆڕمەکە، بەخێوکاری خوێندکار ئازادە لەوەی بەهۆی مەترسی پەتای کۆرۆناوە داوا بکات خوێندکارەکەی لە ساڵی نوێی خوێندندا ئامادەی پۆلەکانی خوێندن نەبێت.

هاوکات، پێویستە خوێندکار پابەندی خوێندنی ئەلیکترۆنی بێت و ماڵەوە پاڵپشتی بکەن.

هەر بەگوێرەی فۆڕمەکە، پێویستە خوێندکار لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نوسینەکی ٢٠ نمرەی وەرزی و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە ٦٠ نمرە لە قوتابخانە و لەناو هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەبێت.

لە فۆڕمەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەخێوکاری خوێندکار دەبێت بەڵێنبدات پابەندی تەواوی خاڵەکانی بەڵێنامەکەبێت و لە کۆتاییدا واژۆی بکات.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی خوێندن بوو لە ناوەندەکانی پەروەردە و پێشتریش وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکردبوو، خوێندن لە ناو هۆڵەکانی خوێندندا دەبێت، بەڵام بەخێوکاری خوێندکاران سەرپشکن بەهۆکاری مەترسی پەتای کۆرۆنا بەڵێنامەیەک پڕبکەنەوە و خوێندکارەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین و بە خوێندنی ئەلیکترۆنی درێژە بەخوێندنەکەی بدات.

كـ. ئـ

No photo description available.













گەلەری