سەردێڕ:

لەم شارەدا؛ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا

PM:08:31:16/09/2021

22576 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بڵاویکردەوە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای شەترەی سەر بە پارێزگای زیقار، کەسێك کوژرا و سێ منداڵیش برینداربوون.


چاوگێکی ئەمنی ئاماژەی بەوەداوە، لە قەزای شەترەی سەر بە پارێزگای زیقار کێشە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و ئەوەش سەریکێشاوە بۆ بەکارهێنانی چەک، دەشڵێت، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و سێ منداڵیش برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، هێزە ئەمنیەکان بە زەحمەت توانیویانە بچنە ئەو ناوچەیەوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لە کێشەی نێوان دوو بنەماڵە لە پارێزگای زیقار هاوان بەکارهات و بووە هۆی سووتاندنی مەڵبەندی تەندروستی ئەو ناوچەیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، لە نێوان دوو بنەماڵە لە قەزای خەبات لەسەر دەمەقاڵەی چەند کەسێک شەڕ و گرژیی دروست بوو و بەو هۆیەشەوە، سێ کەس لەلایەنێک کوژران و کەسێکی دیکەش لەلایەنێکی دیکە کوژرا و دوێنێش لایەنێکی شەڕەکە هێزیان کۆکردبووەوە و باسیان لەوەدەکرد، کە تۆڵەدەکەنەوە.













گەلەری