وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئێستا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی بڵاوکراوەتەوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەی دەتوانن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م له رێگه‌ی لینكێكەوە و پاش تۆماركردنی ناو و كۆدی كارتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی، ئه‌نجامه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه.
بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانتان کلیک بکەن
ئاماژە بەوەشکراوە، خوێندكاران له كاتی هه‌بوونی ناڕه‌زایی
له ده‌رئه‌نجامی نمره‌كانیان، ده‌توانن له سنوری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان فۆرمی ناڕەزایی
پڕبكه‌نه‌وه، دڵنیاشیان ده‌كه‌نه‌وه به وردی له ناڕەزایەتییەکانیان ده‌كۆڵنه‌وه.
لە هەرێمدا دوو جۆر تاقیکردنەوەی نیشتیمانی هەیە، کە بریتین
لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و پۆلی ١٢؛ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ بە یەکێک لە تاقیکردنەوە
سەرەکییەکان لە هەرێمی کوردستاندا دادەنرێت و پرسیارەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە
دادەنرێت و بۆ هەموو کوردستان وەک یەکە.