سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تاقیکردنەوە موشەکیەکەی کۆریای باکور

PM:05:24:16/09/2021

20064 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باکوور گرتەڤیدیۆیی ساتی تاقیکردنەوەی موشەکی کروسی بڵاوکردەوە، نزیکەی ٤٩٧ میل (٧٩٩ کیلۆمەتر) بەرزبووەتەوە و ئاڕاستەی ئاوەکانی ژاپۆن کراوە.


درەنگانی شەوی سێشەممەی رابردوو، ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور بە شێوەیەکی دیارینەکراو چەکێکی نوێی بەرە و رۆژھەڵات تاقیکردووەتەوە کە ئەگەری ھەیە موشەکی جۆری کروس بێت.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە، کۆریای باشور تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوانەی موشەکێکی بالستی لەرێگەی ژێر دەریاییەوە راگەیاند. لەلایەن خۆشییەوە، سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لەو باوەڕەدایە، بەو کارەیان دەبنە حەوتەمین وڵاتی جیهان کە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی لەوجۆرەی هەبێت.














گەلەری