وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینییەوە پرۆسەی ئەنجامدانی نوێژی لەنیو حەرەمی مەککەدا راگرتووە، ئەمەش وەک رێکارێک لەپرۆسەی پێشوازیکردن لە حاجییان و ئامادەکاری بۆ وەرزی حەج.
وەزارەتی حەج و عومرەی
سعوودیە رایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینییەوە پرۆسەی ئەنجامدانی نوێژی لەنیو حەرەمی مەککەدا
راگرتووە، ئەمەش وەک رێکارێک لەپرۆسەی پێشوازیکردن لە حاجییان و ئامادەکاری بۆ
وەرزی حەج.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، ئەم بڕیارە تاوەکو دوای
تەواوبوونی پرۆسەی حەج بەردەوام دەبێت.
لەوبارەیەشەوە، محەمەد
بەسامی فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی ئاسایشی حەج و عومرە جەختی لەوەکردەوە،
لەپرۆسەی حەجی ئەمساڵدا تەواوی رێکارە تەندروستیی و ئەمنیی و رێکارەکانی دیکە
بەوشێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە جێبجەێبکرێت.
هاوکات، محەمەد بیجاوی
بریکاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو پلانەی کە حکومەتی
وڵاتەکەی دایناوە لەمساڵدا ٦٠ هەزار کەس بەشداری لە پرسەی ئەنجامدانی حەجدا دەکەن،
کە تیایدا تەواوی رێنماییە تەندرووستی و خۆپارێزییەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەگیرێتەبەر، سەرباری ئەوەی کە دەبێت تەواوی ئەنجامدەرانی حەج ڤاکسینی پەسەندکراوی
رێکخراوی تەندروستی جیهانیی وەربگرن.