سەردێڕ:

کەشناسی: گەرماکە بەرەو کۆتایی دەچێت

AM:10:11:16/09/2021

117008 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی عێراقییەکان هاوینێکی زۆر گەرم و بێ کارەبایان بەڕێکرد، لەئێستادا لەکۆتا رۆژەکانی وەرزی هاوین نزیکبوونەتەوە و تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ دەستپێکی وەرزی پایز.


لەکاتی کۆتایهاتنی وەرزی هاویندا، سەرباری ئەوەی پلەکانی گەرما دادەبەزن و گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەردا دێت، لەلایەکی تریشەوە کاتەکانی شەو و رۆژ گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و بەجۆرێک، کاتژمێرەکانی شەو زیاتر دەبن و کاتژمێرەکانی رۆژیش کەمتر دەبنەوە.

لەو بارەیەشەوە، سادق عەتییە شارەزای دیاری کەشناسى، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "تەنها یەک هەفتەمان ماوە کە وەرزی هاوین کۆتایی بێت و وەرزی پایز دەست پێبکات".

دوێنێش، ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا رونیکردەوە "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو شەپۆلى هەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکە جێگیر بووە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ١ تا ٣ پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لەوەرزی هاوینی ئەمساڵدا عێراق و هەرێمی کورستان دووچاری شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بوونەوە و تیایدا پلەکانی گەرما بۆ ٥٣ پلەی سیلیزی بەرزبووەوە.













گەلەری