سەردێڕ:

وادەى دامەزراندنى دوو توێژ دیاریکرا

PM:10:31:15/09/2021

44064 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى راژەى عێراق وادەى دامەزراندنى پەرستاران و ئەندازیارانى کشتوکاڵى دیاریکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەحمود تەمیمى سەرۆکى ئەنجومەنى راژە بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "لەچوارچێوەى بودجەى گشتى ٢٠٢٢ و بە مەرجى بونى پلەى وەزیفى، پەرستاران و ئەندازیارانى کشتوکاڵى دادەمەزرێن".

وتیشى "هەموارى سێهەمى یاساى ژمارە ٦ ئاماژەى بەوە کردووە کە دەرچووانى روپێووى دامەزراندن دەیانگرێتەوە و بەیاسا ئەو بابەتە یەکلایى کراوەتەوە".

پێشتر ئەنجومەنى راژەى عێراق رایگەیاند دەرچووانى روپێووى دەتوانن فۆڕمى ئەلەکترۆنى دامەزراندن پڕ بکەنەوە کە لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.













گەلەری