سەردێڕ:

لە جەلەولا شەڕ روویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە

PM:10:24:15/09/2021

81040 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکس، لە ناحیەی جەلەولا شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەند چەکدارێک و سوپای عێراقدا روویداوە، بەوهۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.


شەماڵ عەبدولرەحمان بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو چەکدار بە ماتۆڕەوە چوونەتە سەر گوندێک لە ناحیەی جەلەولا، بەڵام لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە وەڵامدراونەتەوە و دواتر کشاونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر لە گوندی کەشکەوڵی لە رۆژئاوای ناحیەی جەلەولا جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان دروستبووە، کە بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، لە کاتی شەڕەکەدا هێزێکی دیکەی سوپای عێراق ویستوویانە بڕۆنە شوێنی روبەڕوبوونەوەکە، بەڵام لەسەر رێگاکەیان بۆمبی چێنراو دانراوە و بەوەش لەلایەن گروپە چەکدارییەکەوە رێگریکراوە کە هێزی زیاتر بڕواتە شوێنەکە.

 

 

گەرمیان حەمەی پور، گەرمیان













گەلەری