PM:09:59:15/09/2021
13636 جار خوێندراوەتەوە
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە دوایین دەرکەوتنیدا گۆڕانکاریەکی گەورە بە جەستە و روخسارییەوە دیار بوو، ئەویش لەبەرئەوەی کێشی دابەزاند بوو.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "سکای نیوز"، کیم جۆنگ ئون لە نمایشێکی سەربازیدا کە بۆ ئاهەنگگێڕان بە یادی ٧٣ ساڵەی کۆریای باکورەوە ساز کرابوو، جیاواز لە رابردوو گۆڕانکارییەکی زۆر بە جەستە و روخسارییەوە دیار بوو، کیم قەڵەویەکەی جارانی نەمابوو و بە ڕادەیەک کێشی دابەزاند بوو کە تەنانەت روخساریشی گۆڕا بوو.
هەندێک کەس گومانی ئەوە دەکەن کێش دابەزاندنەکەی بەهۆی نەخۆشیەکەوە بوو، لە کاتێکدا هەندێک کەسی تر دەڵێن رەنگە لەپێناو تەندروستی خۆیدا کێشی دابەزاندبێت.