سەردێڕ:

کوردێک کرایە وەزیرى پەروەردەی بەریتانیا

PM:08:53:15/09/2021

22300 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلول (نەدیم زەهاوی) کە هاوڵاتییەکی کوردە و لەو وڵاتە نیشتەجێیە، وەک وەزیرى پەروەردەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.


نەدیم زەهاوى تەمەنی ٥٤ ساڵە و لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە پۆستی وەزیری ڤاکسینی لە حکومەتی بەریتانیادا بەڕێوەبردووە، لەبەرامبەر سەرکەوتوویشی لە پۆستەکەیەدا، لەلایەن بۆرسی جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە بە وەزیری پەروەردەی حکومەتی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا.

هاوکات، بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەریەکە لە وەزیرانی پەروەردە و داد و نیشتەجێبوون و هەماهەنگیکاری حزبی پارێزگارەکان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

هەر بەبڕیاری بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش، گۆڕانکاری لەپۆستی چەند وەزیرێکدا کراوە و تیایدا وەزیری پەروەردە کرا بە وەزیری داد، وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی کرا بە وەزیری دەرەوە، وەزیری نوێی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە دەستبەکاربوو، وەزیری رۆشنبیری بوو بە وەزیری حکومەت.

نەدیم زەهاوی، تەمەنی ٥٤ ساڵانە و بەرەچەڵەک کوردە، لەشاری بەغدا لەدایکبووە و خەڵکی شاری خانەقینە.


 













گەلەری