لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان هەریەک لە نرخى دۆلار و تمەنى ئێرانى گۆڕانکاریى بەسەردا هات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کردنەوەى بازاڕ کەمێک دابەزینى بەخۆیەوە بینى و لە کردنەوەى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا.
هاوکات نرخى تمەن لە داخستنى بازاڕى دراوەکانى هەرێم گۆڕانکاریى
بەسەرداهات و کەمێک بەرزبووەوە و١٠٠ دۆلار
بە دوو ملیۆن و ٦٩٨ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە کرا ئەمە لەکاتێکدا لە کردنەوەى بازاڕدا
١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٠ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە کرا.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکیە.