PM:04:30:15/09/2021
9648 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە کۆمەڵگای قەرەناوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی تەقەکردن لە دوو هاوڵاتی دەستگیرکردووە.
لە راگەیەنداوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەکردووە، لە کۆمەڵگای قەرەناوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ توانیویانە تۆمه‌تبارێك دەستگیربکەن کە ته‌قه‌ی له دوو هاوڵاتی كردبوو و برینداری كردبوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی
پۆلیسی سلێمانی، دواتر گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و هەمان شەویش، توانراوە تۆمەتبارەکە
دەستگیربکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ش، ع، م)ـە و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی
(٤٠٥) و (٣١) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه لەگەڵیدا به‌رده‌وامه.