سەردێڕ:

ھەواڵگری ئەمریکا: ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بەھێز دەبێت و ھەڕەشەمان لەسەر دروست دەکات

PM:01:33:15/09/2021

2228 جار خوێندراوەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندیی ھەواڵگریی ئەمریکا (CIA) ئاشکرایکرد، تێبینییان کردووە کە رێکخراوی ئەلقاعیدە خەریکی چەند چالاکییەکی نھێنی بووە لە دژی ئەفغانستان و ئەگەری ھەیە لە ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا بگەنە ئاستی ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا.


بەرپرسانی دامەزراوە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنیان لە لوتکەی ھەواڵگریی ٢٠٢١ کە لە واشتنۆنی پایتەخت بەڕێوەچوو، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بەھێز دەبێتەوە.
دەیڤید کۆھێن جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندیی ھەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێمە بە راستی ئاماژەی چەند جوڵەیەکی نھێنیی ئەلقاعیدەمان لە دژی ئەفغانستان بینیوە. لە ئێستادا زۆر زووە بەڵام لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین".
جێگری بەڕێوەبەری CIA ئەوەشی دووپات کردەوە کە توانا ھەواڵگرییەکانی ناو ئەفغانستان لە ئاستی پێشوودا نییە. لای خۆشیەوە، سکۆت برایر بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگریی بەرگریی، داکۆکی لەوە کرد کە ئەلقاعیدە بە شێوەیەکی خێرا لە ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا ھێزی زیاد دەکات و دەگاتە ئاستی ھەڕەشە کردن لە ئەمریکا.
ئیدارەی ئەمریکا دوای شەڕی ٢٠ ساڵە لە ٣١ی ئابدا، دوایین سەربازی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە، ئەمریکییەکان و ژمارەیەکی زۆری ئەو ئەفغانییانەی کە کاریان لەگەڵ ئەمریکادا دەکرد لە وڵاتەکە دەرباز کرد.












گەلەری