سەردێڕ:

کۆریای باشور بە موشەكێك وەڵامی کۆریای باکوری دایەوە

PM:12:20:15/09/2021

13324 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کۆریای باکور دوو موشەکی بالیستی تاقیکردەوە، وەک وڵامدانەوەی ئەو هەنگاوە، کۆریای باشور تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوانەی موشەکی بالستیکی لەرێگەی ژێر دەریایەکییەوە راگەیاند.


ئەمرۆ چوارشەممە، کۆریای باشور تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوانەی موشەکێکی بالستی لەرێگەی ژێر دەریاییەوە راگەیاند. لەلایەن خۆشییەوە، سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لەو باوەڕەدایە، بەو کارەیان دەبنە حەوتەمین وڵاتی جیهان کە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی لەوجۆرەی هەبێت.

سەرۆکایەتی کۆریای باشور ئاماژەی بەوەشدا، ژێر دەریایی ئەهن چانگ لە ژێر ئاودا و لە سنورێکی دیاریکراوداموشەکێکی تەقاندەوە و ئامانجەکەی خۆی پێکاوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، درەنگانی دوێنێ شەو، ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور بە شێوەیەکی دیارینەکراو چەکێکی نوێی بەرە و رۆژھەڵات تاقیکردووەتەوە کە ئەگەری ھەیە موشەکی جۆری کروز بێت.

هەر ئەمڕۆش، کۆریای باشور و ژاپۆن ھەڵدانی دوو مووشەکی بالیستی کۆریای باکوریان بۆ رۆژھەڵات پشتڕاست کردەوە.

سوپای ژاپۆنیش ئاماژەی بەوەدا، ئەو چەکەی کۆریای باکور تاقیکردوەتەوە بەئەگەرێکی زۆرەوە، موشەک بووە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، میدیاکانی کۆریای باکور سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی موشەکی دوور مەودای کروز- یان رایانگەیاند، شارەزایان لەو باوەڕەدان، ئەم موشەکە یەکەم چەکی ئەو وڵاتەیە و ھاوشێوەی چەکی ئەتۆمی ھەمان توانای ھەبێت.













گەلەری