سەردێڕ:

تەندروستی عێراق کارتی ئەلیکترۆنی بۆ ئەم کەسانە دەردەکات

AM:11:46:15/09/2021

14732 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەو کەسانەی خوازیارن بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین بەدەست بھێنن دەتوانن لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە بەدەستی بھێنن.


ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، جیاوازییەک ھەیە لە نێوان ئەو کارتەی لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسیندا دەرێت بە ھاوڵاتییان لەگەڵ بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین.
ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسیندا ئەو کارتەی دەدرێتە ھاوڵاتییان تەنھا بۆ ناوخۆی عێراقە تا بزانرێت ڤاکسینی وەرگرتووە جا یەک ژەمییان بێت یان ھەردووکیان.
دەشڵێت، بەڵام بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین بۆ گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بڕوا پێکراوە، بەتایبەتی بۆ ئەو وڵاتانەی داوای بەڵگەنامەیەک دەکەن تا بیسەلمێنێت ئەو ھاوڵاتییە ڤاکسینی وەرگرتووە.
لەبارەی چۆنییەتی بەدەستھێنانی ئەو بڕوانامە نێودەوڵەتییەوە، عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروسی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیایەیەکی پسپۆڕدا گرێبەستێک واژوکراوە بە ئامانجی دروستکردنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، لەسەر بروانامەکە باڕکۆدێک ھەیە تا لە باڵیۆزخانەکان بتوانرێت بخوێنرێتەوە و بیسەلمێنێت ھەڵگری بڕوانامەکە ڤاکسینی وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا ئامێری تایبەت بە دەرکردنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بەردەستە و دەتوانرێت لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە ھاوڵاتییان بەدەستی بھێنن.
ریاز عەبدولئەمیر وتیشی، بڕوانامەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە رێگەی فەرمانگەیەکی تایبەتەوە دەدرێتە ھاوڵاتییان و لەھەموو پارێزگاکاندا ھەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر فەرمانگەی کلینیکەکان رایگەیاند، لە پارێزگاکاندا دەرھێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە سەرجەم پارێزگاکاندا بە ٣٠ ھەزار دیناری عێراقییە.

کـ، ئـ












گەلەری