تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکراوە و نەخۆشەکانیش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سلێمانی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕووی تۆمارکراون، دەشڵێت، "نەخۆشییەکە مەتریسدارە و رێژەی چاکبوونەوە کەمە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەش لە پێشتریشدا هەبووە و چاوەڕوان کراوە و سێ مانگ لەمەوبەریش
چەند حاڵەتێک تۆمارکراون."
باسی لەوەشکردووە،
"ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، بەڵکو ئەو کەسانەی بەرگری
جەستەیان دابەزیوە بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن و زۆر دەرمانی ستیرۆید بەکاردەهێنن
مەترسی توشبوونیان لەسەرە."
کەڕووی رەش؛ نەخۆشییەکی
زۆر دەگمەنە و بەهۆی بەرکەوتن بە کەڕوویەک (میوکەر مۆڵدەوە) کەسەکە توش دەبێت و بەشێویەکی
بەربڵاو لە خاك و رووەك و سەوزە و میوەی خراپبوو و پەیینی ئاژەڵدا هەیە و کەڕووەکە کاردەکاتە گیرفانەکانی
لووت و مێشك و سییەکان.