سەردێڕ:

سزادراوێکی بادینان: لە ژێر فشاردا فۆڕمێکمان پێپڕکراوەتەوە

PM:07:16:14/09/2021

6676 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئێن ئاڕ تی، ئەیاز کەرەم یەکێک لە سزادراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسایشی چاکسازی گەورانی هەولێر فۆڕمێکییان بە زۆر پێپڕکردوونەتەوە تایبەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی کە دەیکەن.


ئەیاز کەرەم یەکێک لە سزادراوانی بادینان ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی وت، "پرسیاریشمان کردووە کە ئایا ئەم فۆڕمە بۆ هەموو زیندانییەکانە، ئەوان وتوویانە نەخێر."

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتادا رەتیانکردووەتەوە کە ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە، بەڵام دواتر لەژێر فشاردا پێیان پڕکراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی کەیسی گیراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سبەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەدەچێت، دەشڵێت، "چاوەڕێ دەکرێت کە سبەی بڕیاری ئازادکردنیان دەربچێت لەبەر ئەوەی هیچ تاوانێکییان لەئەستۆ نییە."

رۆژی نۆی ئەم مانگەش، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەیاز کەرەم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "دەستیان بە مانگرتن بۆ ئازادی کردووە و دۆخیان بەرەو خراپی دەڕوات."

ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بەچەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەندکرد.

هێرش قادر، هەولێر

 













گەلەری