سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێرانی تەکسی

PM:06:46:14/09/2021

63268 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، دوایین وادە بۆ شۆفێرانی تەکسی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسییەکانیان ١ی ١١یە و هەر شۆفێرێک پابەندنەبێت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادەدرێت.


دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەر شۆفێری تەکسییەک لە رۆژی ١ی تشرینی دووەم لۆگۆ و لەزگەی نەدابێت لە ئۆتۆمبێلەکەی سزادەدرێت.

دیلان رەشاد باسی لەوەشکردووە، سزاکە بڕی ٥٠٠ هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک، بەجۆرێک بۆ هەر مانگێک دواکەوتن لە تۆمارکردن و لێدانی لۆگۆ و لەزگە بەبڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادەدرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٩ی تەمموزی ئەمساڵدا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کرد بە ئامانجی درێژکردنەوەی ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی ئۆتۆمبێلەکابی تەکسی لە هەرێمی کوردستاندا تاوەکو ١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا ژمارەیەکی زۆر تەکسی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن.













گەلەری