سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەت بەفەرمانێکی تایبەت پلەی دوو کەس بۆ لیوا بەرزدەکاتەوە

PM:02:04:14/09/2021

29064 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە، بەپێی نوسراوێک کەدەست ئێن ئاڕتی کەوتووەو واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی لەسەرە پلەی دوو ئەفسەر بەرزدەکرێتەوە بۆ لیوا.


بەپێی نوسراوێک کەدەست ئێن ئاڕتی کەوتووەو واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی لەسەرە پلەی ھەریەک لەعەمید روکن عیسا عەزیز محەمەد و عەمید بروسک ستار قادر بۆ پلەی لیوا.
ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لەچوار ساڵە سەدان ئەفسەری ئەو وەزارەتە چاوەڕێی پلەبەرزکردنەوەن و لەساڵی ٢٠١٨ەوە پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە راگیراوە. 
رزگار محەمەد بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بەئێن ئاڕتی راگەیاند:"ئاگاداری ئەو بڕیارەی وەزارەت نین".
بەوتەی رزگار محەمەد سەدان ئەفسەر و ٣٠٠ لیوا داوای پلە بەرزکردنەوە دەکەن و کاتیان ھاتووە.
دەربارەی ھۆکاری راگرتنەکەیش وتی:"وەزارەتی پێشمەرگە ھۆکاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوە بۆ نەبوونی پایە گەڕاندە".
ئەمە لەکاتێکدایە چەند ساڵێکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەفەرمانێک سەرجەم پلە بەرزکردنەوەکانی فەرمانبەرانی راگرتووەو سەرەڕای چاکبوونی دۆخی دارایی و ھاتنی ٢٠٠ ملیاری مانگانە لەلایەن بەغداوە تائێستا بڕیارەکە ھەموار نەکراوەتەوە. 













گەلەری