ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٦٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٦١٦ دۆلارە.
هەروەها، نرخی زێڕ
لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕاناکری بەرسەردا هاتوو هەر مسقاڵێک زێڕ هەزار دینار
بەرزبووەتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٤ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار دینارە.
لەماوەی
رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی
دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪
بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی
لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.