دۆستایەتی و بەیەکەوە ژیانی سەگ و پشیلەیەکی ناو کێڵگەیەک لە شاری ئەدیرنە، بووەتە مایەی سەرنجڕاکێشان.
لە کێڵگەیەکی گەڕەکی کارائاغچ لە ئەدیرنە سەگێکی تەمەن دووساڵ بە ناوی "ساکز" و پشیلەیەکی تەمەن یەک ساڵ بەناوی "سارمان" بەشێوەیەکی بەردەوام بەیەکەوەن و دۆستایەتییەکی پتەو لە نێوانیاندا هەیە. ئەو سەگ و پشیلەیە پێکەوە لەناو یەک دەفر خواردن دەخۆن و ناوبەناو پێکەوە یاریی دەکەن.
نەبیل ئەیکەیف خاوەنی
کێڵگەکە باسی لەوەکردووە، ئەو سەگ و پشیلەیە وەک دوو دۆستی گیانی بە گیانی پێکەوە
گەورەبوون.
دەشڵێت،
"من بەهیچ شێوەیەک ناتوانم لەیەکیان دوور بخەمەوە. بەیانیان زوو کە دەمبینن بەڕاکردن
دێن بەرەوپیرم. بەیەکەوە خواردنەکەیان بەش دەکەن. هیچ ئیرەیی و نەگونجانێک لەنێوانیاندا
نییە."
خاوەندی ئەو
کێڵگەیە دەڵێت، سەگ و پشیلەکە بە بەردەوام بەشێوەی ٢٤ کاتژمێریی بەیەکەوەن."
هیواش دەخوازێت و دەڵێت، "هیوادارم ببن بە نموونە بۆ مرۆڤەکان، چونکە مرۆڤەکان
بەزەحمەت بەیەکەوە دەگونجێن."