سەرۆکی پێشووی وەبەرهێنانی بەغدا بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە سزای یەک ساڵ زیندانی کردن و بە زیاتر لە دوو ملیار دینار سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە دادگای تاوانی ناوەندیی بڕیاری داوە بە سەپاندنی سزا بەسەر سەرۆکی وەبەرهێنانی بەغدا بەهۆی تێوەگلانی لەگەڵ ژمارەیەک تۆمەتبار بە کڕینی خانوو لە یەکێک لە گەڕەکە گرانبەهاکانی بەغدا و تۆمارکردنی بە ناوی خۆیانەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، سزاکەی
یەک ساڵ زیندانیکردن دەبێت و بڕی دوو ملیار و ١٤ ملیۆن دیناریش سزای دارایی دەدرێت.
دەستەی دەستپاکی باسی لەوەشکردووە،
دادگا دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی کە لە دۆسیەکەدا هاتوون، گەیشتوەتە کۆتا ئەنجام
لەسەر تۆمەتبارەکە و دادگا تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ کردەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتریش
لە مانگی نیساندا سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و سزای
چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە پارەی دیوان میوانخانەیەکی کڕی
و دواتر لە زیندان هەڵهات و دواتریش لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە پارێزگای موسڵ گیانی
لەدەستدا.