سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما دەچێتە سەروو ٤٠ پلەی سەدی

PM:09:12:02/06/2023

7300 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات بۆ سەروو ٤٠پلەی سەدی.


دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەی شەممە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوریش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبینێ پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی وڵات بەرزدەبێتەوە، بەشێوەیەک لە پارێزگاکانی بەغدا و واست دەگاتە ٤٣ پلەی سەدی و لە کەربەلا و بابل و نەجەفیش دەگاتە ٤٤ پلەی و لە پارێزگای بەسڕەش پلەکانی گەرما دەگاتە ٤٦ پلەی سەدی.

سەبارەت بە رۆژی یەکشەممە، کەشناسی عێراق پێشبینی کردووە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

دەڵێت، رۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و بەهۆی چالاکبوونی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

راگەیەنراوەکەی کەشناسی باسی لەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمانی هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.













گەلەری