لە ئەنجامی لادانی شەمەندەفەرێک و دەرچوونی لە رێڕەوە ئاسنینەکەی خۆی، پێکدادان لەگەڵ شەمەندەفەرێکی دیکە لە ناوچەی بالاسور لە هەرێمی ئۆدیشا لە هیندستان ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠٠ کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی هیندستان بڵاویان کردەوە شەمەندەفەرەکە ژمارەیەک سەرنشینی تێدابووە و لەئەنجامی دەرچوونی لە ڕێڕەوی ئاسینینی خۆی، لەگەڵ شەمەندەفەرێکی دیکە کە کەلوپەلی بارکردووە پێکدادان روویداوە.
لەلایەن خۆیەوە ناریندار
مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، گەڕان و پشکنینەکان بۆ رزگارکردنی
سەرنشینەکانی شەمەندەفەرەکە بەردەوامە و هەر کۆمەکێکیش پێویستبێت پێشکەشی
زیانبەرکەوتوان دەکرێت.
بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکان،
پێشبینیدەکرێت نزیکەی ٢٠٠ سەرنشین لە شەمەندەفەرەکەدا گیریان خواردبێت کە
وەرگەڕاوە.
نوسینگەی کۆمسیۆنی
فریاگوزاری رایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان
بەگەڕان و پشکنین کردووە بە ئامانجی رزگارکردنی ئەوانەی لە ناو شەمەندەفەرەکەدا
ماونەتەوە.