سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی تی ئێن تی کارمەندێکی پاسەوانی سنور گیانی لەدەستدا

PM:07:11:02/06/2023

3328 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئەنجامی تەقینەوەی تی ئێن تی پاسەوانێکی سنور لە سنوری قەزای سیدەکان گیانی لەدەستداوە و پاسەوانێکی دیکە بەسەختی بریندار بووە.


کەریم کەیفی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە چیای قەلەڕەش روویداوە.

وتیشی، ئەو پاسەوانەی بەهۆی رووداوەکەوە گیانی لە دەستداوە خەڵکی سیدەکانە و ئەوی دیکەیان خەڵکی قەزای رەواندوزە ـ

هەر بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بریندارەکە لەبنکەی تەندروستی سیدەکان دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کراوە.
هەروەها، کاروان فەیسەڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەزای سیدەکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک دوو هاوڵاتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دوو هاوڵاتییانە پاسەوانی سنوربوون و لەکاتی ئەرکدابوون، یەکێکیان گیانی لە دەستداوە و ئەوەی دیکەیان بەسەختی برینداربووە.

کاروان فەیسەڵ ئیبراهیم وتیشی، ئەوەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی سیدەکانە و ئەوی دیکەیان خەڵکی رەواندزە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی سۆران کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەو پاسەوانەی گیانی لەدەستداوە ناوی (رزگار عەبدولکەریم حەمەد)ە و تەمەنی ٣٥ساڵە و خێزاندارە و ئەوی دیکەشیان کە بریندار بووە ناوی (سامان فەتاح)ە و تەمەنی ٥٠ ساڵە و خێزاندارە.




کـ - ئـ 

 













گەلەری