رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، لە رێگەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پشتگيريكردنى چالاكانه‌ى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم بۆ كاركردن و به‌شداربوون له گفتوگۆى بنياتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عێراقدا گونجاو بێت به‌تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانى په‌يوه‌ست به ئاسايش و رێكخستنى بودجه و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و گازى عێراق دەکەن.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، به داواكردن له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌توندى مانه‌وه‌يان له پشتگيريكرنى عێراق له رووى مرۆيى و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌وڵه‌كانى گه‌شه‌پێدان هه‌روه‌ها چاودێريكردنى حكومه‌تى عيراق له‌وكاته‌ى كه له ئه‌ركى خۆیدايه بۆ گه‌ياندنى خزمه‌ته مرۆييه‌كان بەم شێوازە:
يه‌كه‌م: بڕیاريدا بە درێژکردنەوەی
ئەرکی پێسپێردراو (ماندێت)ی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)
تا ٣١ى ئايارى ٢٠٢٣.
دووه‌م: زیاتر بڕیار دەدات
کە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هەڵده‌ستێت بە:
ا- فه‌راهه‌مكرنى پشتگيرى
و راوێژ و هاوكارى بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكى عێراق
بۆ به‌رەوه پێشبردنى گفتوگۆى سياسي گشتگیر و ئاشته‌وايى له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى و
كۆمه‌ڵایەتی به هەماهەنگی لەگەڵ به‌شدارييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و به‌شداريى
ته‌واو و يه‌كسانانه و شايستانه‌ى ژنان.
ب- هاوكارى و راوێژ و
پشتگيرى زياتر بۆ حكومه‌تى
عێراق و كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داموده‌زگايه‌كانى تر له‌گه‌ڵ
هه‌وڵدانيش بۆ به‌هێزكردنى پرۆسه و ئاماده‌كاريى هه‌ڵبژاردن به‌گرتنه‌خۆى له‌رێگه‌ى
پێداچوونه‌وه‌ى ته‌كنيكى و ئاماده‌كردنى راپۆرتى تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارييه‌كانى
هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن وه‌ك به‌شێك له پێشكه‌شكردنى راپۆرتى ده‌ورى بۆ
سكرتێرى گشتی.
دەشڵێت، حکومەتی عێراق و پەرلەمان
سەبارەت بە پێداچوونەوەی دەستوور و جێبەجێکردنی بڕگەکانی و هەروەها گەشەپێدانی پرۆسەیەک
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کێشە لەسەرە ناوخۆییەکان کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە
قبووڵبکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، حکومەتی
عێراق سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی لە چاکسازیی ئاسایش‌دا بەگرتنەخۆی سەرلیستکردنی
پلاندانان و پارە تەرخانکردن و جێبەجێکردنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی کۆنتڕۆلی دەوڵەت
و بەرنامەی یەکخستنەوە بۆ ئەندامانی پێشووی گرووپە چەکدارەکان و گەر بشگونجێت بە هەماهەنگی
لەگەڵ قەوارە فرەڕەگەزەکان.
راپۆرتەکەی یۆنامی باسی
لەوەشکردووە، حکومەتی عێراق سەبارەت بە ئاسانکاریکردن بۆ گفتوگۆی نیشتمانی و
هاوکاری بەگرتنەخۆی لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە ئاسایشی سنوور و وزە و ئاسایش
و بازرگانی و ژینگە و ئاو و کاریگەری نەرێنیی گۆڕانکاریی ژینگەیی و به‌تايبه‌تيش
ئه‌وانه‌ى كه ده‌بنه مايه‌ى به‌بيانبوون و وشكه‌ساڵى و بووژانه‌وه و ژێرخان و تەندروستیی
گشتی و پەناهەندە.
ج- په‌ره‌پێدان و
پشتگيريكردن و ئاسانكاريكردنی هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق:
گه‌رانه‌وه‌ى شكۆمه‌ندانه
و رێك‌وپێك و ئاره‌زوومه‌ندانه يان ئاوێته‌كردنه‌وه‌ى ناوخۆيى گه‌ربگونجێت بۆ په‌ناهنده
و ئاواره ناوخۆييه‌كان به‌گرتنه‌خۆى له‌رێگه‌ى هه‌وڵه‌كانى تيمى وڵاتى نه‌ته‌وه
يه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ له‌كاتى خۆي‌دا به‌رده‌ستخستنى يارمه‌تيى ياسايى و ديكۆمێنته
مه‌ده‌نييه‌كان بۆ ئاواره ناوخۆييه‌كان و هه‌روه‌ها ئاواره عێراقييه‌كانى نيشته‌جێى
سوريا به‌گرتنه‌خۆى ئه‌وانه‌ى گيانيان له مه‌ترسيدايه به‌تايبه‌تى ئه‌و منداڵانه‌ى
كه به‌ڵگه‌ى له‌دايكبوون يان ديكۆمێنتى تر‌ى ياساييان نييە.
هەماهەنگی و جێبەجێکردنی ئەو
بەرنامانەی کە دەبنە مایەی باشکردنی توانای عێراق لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاریی
کاریگەر و بنەڕەت بەگرتنەخۆی پەروەردە و خزمەتی تەندروستی بۆ خەڵک و درێژەدان بە
پشتگیرییەکان بۆ هەماهەنگیی کۆمەکبەخشە هەرێمی و جیهانییەکانی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی
پێویست و بەرنامە کۆمەکییەکان لە رێگەی بەدواداچوونی کاریگەرییانە بۆ بەڵێنە جیهانییەکان.
عێراق و بانکی نێودەوڵەتی
و سندوقى دراوی نێوده‌ڵه‌تى و هەوڵەکانی تر سەبارەت بە چاکسازیی ئابوری و تواناسازی
و مەرجداركردنى گەشەپێدانی درێژخایەن و بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوە بەو ناوچانەشەوە
کە زەبری تیرۆریان بەرکەوتووە لەڕێگەی هەماهەنگیکردن لەگەڵ رێکخراوە هەرێمی و نیشتمانییەکانه‌وه
و گەر بشگونجێت لەگەڵ کۆمەکبەخشان و رێكخراوه‌كانى
كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و دامودەزگا جیهانییەکانی تردا.
بەشدارییەکانی ئاژانسەکانی
نەتەوە یەکگرتووەکان و فەند و بەرنامەکان بۆ ئەو ئامانجانەی کە لە بڕیارەکەدا
هاتوون لەژێر سەرکردایەتیی یەکگرتووانەی سکرتێری گشتیدا و لە رێگەی جێگرەکەیەوە لە
عێراق کە ئەویش لەلایەن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتییەوە یارمەتی دەدرێت.
د – په‌ره‌دان به لێپێچینەوە
و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چاکسازیی یاسایی و دادوەری، بەڵام بە رێزگرتنی تەواو لە
سەروەریی عێراق لەپێناو بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و باشکردنی حوکمڕانی لەگەڵ پشتگیریکردنى
تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گەشەپێدانی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی "رێکخراوی تیرۆریستی
داعش" (یونیتاد) کە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ی ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە.
و- بەهەند وەرگرتنی گرینگی
مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە قوربانی به‌ركه‌وته‌ى شەڕی چەکدارین و هەروەها
هاندانی حکومەتی عێراق و تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ برەودانى زیاتر بە
پاراستنی منداڵان بەگرتنەخۆی تێکەڵکردنەوەی منداڵان بەگوێرەی یاسا بەرکارە نیشتمانییەکانی
عێراق و پابەندییەکانی لەم بوارەدا و هەروەها پشتگیری‌کردن لە جێبەجێکردنی دەرەنجامەکانی
گروپی کارکردن لەسەر منداڵانی بەرکەوتەی شەڕی چەکداری.
ز- پشتگيريكردنى چالاكانه‌ى
حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌يه‌كه‌وه كاركردن و به‌شداربوون له
گفتوگۆى بنياتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵپه‌ساردراوه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك
كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عێراقدا گونجاو بێت به‌تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانى په‌يوه‌ست
به ئاسايش و رێكخستنى بودجه و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و گازى عێراق
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه ئێستا له ئارادان به رێككەو‌تنى ساڵى
٢٠٢٠ى شه‌نگاليشه‌وه.