سەردێڕ:

دوو گەنج لە شارباژێر خنکان

PM:06:00:02/06/2023

1980 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دوو گەنجی بەڕەگەز عەرەب یەکێکیان لە چەمی خەمەڵوکە لە قەزای ماوەت و ئەوی دیکەیان لە چەمی گوندی کونەماسی لە شارباژێر خنکان.


ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لە گەنجەکان دانیشتووی قەزای خانەقینە و بە مەبەستی گەشتکردن هاتوەتە ناوچەکە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٠ە.

وتیشی، لە ئێستادا لە رێگای تیمی فڕۆکەوانیەوە تەرمەکەی دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.

هاوکات، ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو گەنجەی لە گوندی کونەماسی خنکاوە بە رەگەز عەرەبە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ە.





کارزان تاریق - سلێمانی
گۆران لوقمان - سلێمانی

 













گەلەری