سەردێڕ:

بەم هۆیەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە

PM:05:16:02/06/2023

1612 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری ئازەربایجانی ئێران و هەولێر رێککەوتن بۆ کردنەوەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بە رووی ئەو گەشتیارانەی ئێران کە نیازی بەشداریکردنیان لە رێورەسمی چلەی حوسەینی هەیە.


ئاژانسی هەواڵی مهری فارسی بڵاویکردەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و محەمەد سادق پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوایی و پارێزگاری کرماشان لەسەر پرسی ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی سنووری کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتوون بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەرووی ئەو ئێرانیانەی بە مەبەستی بەشداری کردن لە چلەی حوسەینی سەردانی عێراق دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی سنووری ئێران و هەرێمی کوردستانە کە گفتوگۆ لەسەر بناغەی سیاسیەتی حکومی و نزیکبوونەوەی ئابوری بکرێت.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی رابردووی نێوان پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان باس لە بەردەوامی کارکردنی دەروازە سنوورییەکان بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری و بەرزکردنەوەی رێکارە گومرگییەکان کراوە.













گەلەری