وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی رەزا لە سەنتەری شاری دهۆک ژنێک دوای ئەوەی لەگەڵ مێردەکەی پێشووی دەمەقاڵە لە نێوانیاندا دروست دەبێت، بە چەقۆ مێردەکەی دەکوژێت. دەشڵێت، "لە ئێستادا ژنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە".
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەدا، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ روویداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژن و مێردەکە لەماوەی رابردوودا بەهۆی بوونی کێشەوە
لەیەکتر جیابوونەوەتەوە.
وتیشی، ژنەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و مێردەکەشی تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە. دوای رووداوەکە
ژنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
هێمن سلێمان باسی لەوەشکرد، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بە گقوێرەی ماددەی ٤٠٥ی
یاسای سزادانی عێراق ژنەکە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی مێردی پێشووی دەسگتیرکراوە و
لێکۆڵینەوە لە گەڵیدا دەستی پێکردووە.
لەبارەی ناسنامەی ژن و مێردەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک وتی، تا ئێستا ناسنامەی ژنەکە و مێردەکەی ئاشکرا نەکراوە.
تائیف گۆران – دهۆک
کـ - ئـ