بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی لەیلان لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکە برینداربوون.
عەقید سەڵاح بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی لەیلانی سەر بە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنوری ناحیەی لەیلان و بە دیاریکراوی لە گوندی فرقان، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان
لەدەستداوە و شەشی دیکە برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، هەردوولا کە رووداوەکە لە نێوانیاندا
روویداوە لە نەتەوەی کوردن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە رێگای نێوان کەلار-خانەقین، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.
دیار محەمەد- کەرکوک

