یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کاتێکی زۆریان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تەرخانکردووە و لە کۆبوونەوەکان قایلیان کردوون کە کێشەکان چارەسەر بکەن.
باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی "الحرة"ی راگەیاندووە، لەگەڵ ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا گفتوگۆی درێژیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کردووە و قایلیان کردوون بە چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پرسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایان پێ گرنگە و هەردوولا ئارەزوومەندن
بۆ رێککەوتن و هەستێکی ئەرێنیی هەیە بۆ لێک نزیکبوونەوەی تێڕوانییەنەکانی بەغدا و
هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو،
کاتی ئەوە هاتووە بودجەیەک دابڕێژرێت کە خزمەتی گشتی عێراق بکات و لەسەر بەپرسانی
بەغدا پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دابڕێژن.
لە ١ی ئایاری
ئەمساڵدا لیف بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت و نوێنەرانی
نەوەی نوێ و پارتی و یەکێتی کۆبووەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونیان بە عێراقێکی
ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری.
هاوکات یاریدەدەری
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە
و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا
باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک باسی لەوەکردبوو،
وڵاتەکەی بە گرنگییەوە تەماشای پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا دەکات.
لە ١٣ی
ئایاریشدا، مایکڵ رووبن ئەندامی پەیمانگای ئینتەرپرایزی ئەمریکی لە راپرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، هەر بەرپرسێکی
پارتی جێگرێکی یەکێتی هەیەو هەر بەرپرسێکی یەکێتیش جێگرێکی پارتی هەیە، باربارا لیف
لە سەردانێکدا فشاری لە هەردوولا کردووە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن.
ئـ.عـ