AM:09:19:02/06/2023
2804 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رافیدەین هۆشداری دایە هاوڵاتیان کە لەگەڵ هیچ لایەنێکی نەناسراو مامەڵەی حەواڵەی پارە نەکەن چونکە چەند لایەنێک بانگەشەی کردنەوەی هەژماری بانکی رافیدەین دەکەن و ئامانجیان فێڵکردنە لە خەڵک
بانکی رافیدەین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، چەند لایەنێکی نەناسراو بانگەشەی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ خەڵک لە بانکی رافیدەین دەکەن بە ناوی هاوکاری مرۆییەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، داوا
لە هاوڵاتیان دەکەن دوای قسەی ئەو لایەنە نەناسراوانە نەکەون چونکە ئامانجیان فێڵ
و تەڵەکە و دزیکردنە لە هەژماری بانکی تایبەتی ئەوەش دیاردەیەکی مەترسیدارە.