فرۆشیارێکى ناو بازاڕى سلێمانى بەروبومى کشتوکاڵى دەفرۆشێت
PM:11:18:31/05/2023
1132 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا، بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان وەک بەرهەمی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و رێگەیدا بە چونی بەرهەمەکان بۆ ناوچەکانی خواروی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق، بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێم وەک بەرهەمی ناوخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و گواستنەوەی بەرهەمەکان لە هەرێمەوە بۆ ناوچەکانی عێراق و بە پێچەوانەوە رێگای پێدرا.
ئاماژە بەوە دراوە، پێویستە
بەرهەمەکان پاڵپشتی پارێزگاکانیان هەبێت و پشتڕاستی بکاتەوە کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکە
هاوردەی دەرەوەی عێراق نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە
ماوەی رابردوودا رێگا نەدەدرا بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بگاتە ناوچەکانی خوارووی
عێراق و بەو هۆیەوە جوتیاران زیانێکی زۆریان بەردەکەوت و بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیان
ساغ نەدەبوەوە.