سەردێڕ:

بەپێى پۆڵێنێک ژمارەیەک وڵاتى عەرەبى نرخى خانووبەرەیان لە بەرزترین ئاستدایە

PM:10:58:31/05/2023

2600 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکى ماڵپەڕێکى نێودەوڵەتى، سوریا خاوەن بەرزترین نرخی خانووبەرەیە لە جیهاندا بەرامبەر بە داهاتی تاک و لەدواى ئەویش عێراق لە پلەی هەشتەمە و سعودییە و ئیمارات لە خوارەوەی لیستەکەن.


ماڵپەڕی "نامبیۆ" کە تایبەتە بە پۆڵێن کردنى شێوازى گوزەران و نرخى خانوبەرە و بیمەى تەندروستى لە جیهاندا، لیستێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا سوریاى لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهان داناوە کە نرخی خانووبەرە بەراورد بە داهاتی تاک لە بەرزترین ئاستدایە، بە رێژەی ٨٦,٧٪ و لە پلەی دووەمیش غاناى کیشوەرى ئەفەریقا دێت بە رێژەی ٧٨,٦٪.

لە لیستەکە ئاماژە بەوەش کراوە، لە ریزبەندی سێیەمی گرانترین خانووبەرە بەراورد بە داهاتی تاک هۆنگ کۆنگ لە چین دێت، بە رێژەی ٤٤,٩٪ و لە دوای ئەویش وڵاتی سریلانکا دێت بە رێژەی ٤٠,٨٪.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ریزنەندی چوارەم چین دێت، بە رێژەی ٣٤,٦٪ و نیپاڵ لە ریزبەندی پێنجەمە بە رێژەی ٣٢٪ و هەریەکە لە ئیمارات و سعودییە لە خوارەوەی لیستەکەن بە رێژەی ٣٪.

سوریا لە ریزبەندی یەکەمی جیهان و وڵاتانی عەرەبییە و لە نێو وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دووەمی خاوەن گرانترین خانووبەرە بەراورد بە داهاتی تاک و لوبنان دێت بە رێژەی ١٨,٣٪ و دوای ئەو جەزائیر دێت بە رێژەی ١٦٪.

عێراقیش بە رێژەی ٨,١٪ لە ریزبەندی هەشتەمە لە نێو وڵاتانی عەرەبی خاوەن گرانترین خانووبەرە بەرامبەر بە داهاتی تاک.













گەلەری