PM:09:26:31/05/2023
2188 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، سبەینێ تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستپێدەکات و هەفتەى داهاتوش ئەنجامى پۆلى شەشى بنەڕەتى رادەگەیەنرێت.
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، شەش هەزار و ٥٠٠ خوێندکار لە شەش هەزار و ٨٠٠ ناوەندی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی دەست پێدەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاقیکردنەوەکان
هەشت رۆژ دەخایەنێت و تاقیکردنەوەکان کاتژمێر حەوتی بەیانی دەست پێدەکات.
باسی لەوەش کرد، لەگەڵ
هێزە ئەمنییەکاندا هەماهەنگیان کردووە تاوەکو بتوانن رێگری بکەن لە دزەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە، ساڵانە لە عێراق و هەرێمی
کوردستان تاقیکردنەوەى پۆلە کۆتاکانى نۆی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بە بەشدارى هەزاران خوێندکار ئەنجام دەدرێت و وەزارەتى پەروەردەى هەرێم و بەغداش چەند رێکارێک دەگرنەبەر بۆ رێگری کردن لە هەوڵدان بۆ گزى (غەش).