فشارەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بۆسەر تورکیا بۆ واژۆکردنی داواکاری سوید بۆ بوونی بە ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ زیادی کردووە و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێت، "بە تورکیامان وتووە بە زووترین کات واژۆی بکات."
ئەمەریکا ئێستا فشار لە تورکیا دەکات بۆ ئەوەی بە ئەندام بوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ قبوڵ بکات و ئەو دۆسیەیەش لە پێشەنگی کارەکانی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکایە.
جۆو
بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەردۆغانی
سەرۆک کۆماری تورکیا گفتووگۆی کردووە و پێی وتوە، دەیانەوێت کاروباری بە ئەندام بوونی
سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ تەواو بکرێت.
هەر
لەو بارەیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە کرد، داوایان
لە تورکیا کردووە بە زووترین کات واژۆی ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ بکات
و سویدیش هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چارەسەر کردنی رەت کردنەوەکانی تورکیا.
ئەمەش
لە کاتێکدایە، لە ساڵی رابردوو هەریەکە لە وڵاتانی سوید و فینلاند کە ئەنجامى
یەکێتى ئەوروپان، داواکاری خۆیان بۆ بوون بە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ پێشکەش کرد و
فینلاند بە فەرمی بووە ئەندام و بەڵام بەهۆی پشتیوانی کردنی لە شەڕڤانانی پە*کە*کە
داواکارییەکەی سوید لە لایەن تورکیاوە تاوەکو ئێستا واژۆ نەکراوە.