سەردێڕ:

دۆلار لە كاتى داخستنى بازاڕ بە چەند مامەڵەى پێوەکرا

PM:05:55:31/05/2023

14052 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمى کوردستان، نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش نرخەکەى ٢٥٠ دینارى عێراقى بەرزبوەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا، لە کاتەکانی بەیانیدا و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، ٢٥٠ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕە زیاتر لە ١٨٩ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٦٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەی خستە بازاڕەوە و بەوەش رێژەی خستنەڕووی بە شێوەی نەختینەیی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار دینار بۆ ١٤٧ هەزار دیناردا جێگیر بووە، کە نرخی فەرمی خۆی لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە ١٣٢ هەزار دینار دیاریکرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بانکی ناوەندی بەردەوام بێت لە خستنەڕووی دۆلار بەو شێوەیەی ئێستا، ئەوا بەهای دۆلار لە عێراق هاوشێوەی لوبنانی لێدێت.













گەلەری