سەردێڕ:

سۆمۆ: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی فرۆشتنی نەوت ٣٠ ملیار دۆلار بووە

PM:03:53:31/05/2023

732 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار. دەشڵێت، مانگانە بە بەردەوامی زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.


کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆی هەناردەکردنی نەوت بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە ٣٩٣ ملیۆن و ٤٨ هەزار و ٦٧٩ بەرمیل نەوت.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێژەی هەناردەکردنی مانگانە گەیشتووەتە ٩٨ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار بەرمیل، بە رێژەی سێ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

باس لەوەش کراوە، داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاو گەیشتوتە ٢٩ ملیار و ٩٣٢ ملیۆن و ١٦٧ هەزار دۆلار، بە رێژەی حەوت ملیار و ٤٨٣ ملیۆن و ٤١ هەزار دۆلار لە مانگێکدا.













گەلەری