سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی موچەی ئەم مانگە

PM:04:39:16/07/2021

101228 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەری هەیه رۆژێک بۆ دوو رۆژ موچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆی تێپەرێت پاشان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەری هەیه رۆژێک بۆ دوو رۆژ موچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆی تێپەرێت پاشان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە چەند رۆژێک دەکرێت بە پشوی فەرمی، بۆیه ئەگەری هەیه لە ٢٦ و ٢٧ مانگ دابەشکردنی موچە دەست پێبکات.

ئەو چاوگە وتیشی، ئەگەر هەیه لێبڕینی موچە ئەم مانگەش بەردەوام بێت ئەمەش بەهۆی ئەم پشووەوە، چونکە ئەنجومەنی وەزیران هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجامنادات؛ ئەگەر لەناکاو بڕیارێک دەربچێت.

باسی لەوەشکرد، داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێم و ئەو بڕه پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووه دەچێتە حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لە سەرەتای ئەمساڵدا بەڵێنی بە موچە خۆران دابوو کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام ئەم مانگە ١٨ رۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەدا تێپەڕی و لە ئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە بەهۆی جەژنی قوربانەوە دابەشکردنی موچە دوابکەوێت.

ئەوە جگە لەوەی فەرمانبەرانی هەرێم رێژەی ٪٢١ی موچەکانیان دەبڕدرێت و حکومەتیش سەرەڕای زیادبوونی داهات و بەرزی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت؛ هیچ هەوڵێکی روون و بەرچاوی بۆ لابردنی پاشەکەوتی موچە لە ئارادا نییە.













گەلەری