سەردێڕ:

ناتۆ: ٧٠٠ سەرباز بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی ئاشتیپارێزی کۆسۆڤۆ دەنێرین

PM:03:19:31/05/2023

1852 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی کۆسۆڤۆ و بۆ پاراستنی هێزەکانی ئاشتیپارێز و خۆپیشاندەران، ٧٠٠ سەرباز بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ناتۆ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی کۆسۆڤۆ لە ماوەی ڕابردوودا و برینداربوونی ٣٠ سەربازی هێزەکانی ئاشتیپارێز و زیاتر لە ٥٠ خۆپیشاندەر، بڕیاریانداوە ٧٠٠ سەربازی دیکە ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکەن و بڕیاریشە هێزەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ناوخۆی وڵاتەکەدا جێگیربکرێن.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەمریکا بڕیاریداوە چەند سزایەک بەسەر کۆسۆڤۆدا بسەپێنێت چونکە ڕێگری لە هێزەکانی کۆسۆڤۆش کردووە بەشداری بکەن لە مانۆڕێکی سەربازی کە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.

هاوکات، یەکێتی ئەوروپاش ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کۆسۆڤۆ هۆکاری سەرەکی گرژییەکانی باکووری وڵاتەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە حکومەتی کۆسۆڤۆ و کەمینە سڕبیەکانی باکووری ئەو وڵاتە گرژی لە نێوانیاندا هەیە، لە ماوەی ڕابردووشدا ئەو گرژیانە پەرەیانسەندووە و چەندین خۆپیشاندەری بە ڕەگەز سڕبی لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون













گەلەری