سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی مانەوەی یۆنامی لە عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە

PM:02:25:31/05/2023

1112 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق، ناسراو بە یۆنامی، بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژکردەوە.


لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، بە کۆی دەنگ بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ یەک ساڵی دیکە پەسەندکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرکردنی بڕیارەکە بە کۆی دەنگ، پاڵپشتیی ئەنجومەنەکە بۆ نوێنەرایەتییەکە و سەقامگیریی درێژخایەنی عێراق و گەلەکەی نیشاندەدات، هاوکات، ئەرکی یۆنامی دابینکردنی ئاسایش خاوەنی نوێنەرایەتی هاوکاریی حکومەتە بۆ گەشەپێدان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق، لە هەمان کاتیشدا ئەرکی چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەگێڕێت.

ئەمەش لە کاتیکدایە، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق لە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٣ بە بڕیاری ژمارە هەزار و ٥٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دامەزراوە.













گەلەری