سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی موچەی وانەبێژان دیاریکرا

PM:12:18:31/05/2023

31728 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی موچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم باسی لەوەکرد، سبەی پێنجشەممە، موچەی مانگی نیسانی سەرجەم وانەبێژان دابەشدەکرێت.

هەرچەندە شایستەی دارایی وانەبێژان لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینار دایە بەڵام مانگانە لە کاتی خۆیدا وەریناگرن و پێشتر نوینەری وانەبێژان باسی لەوەکرد، نزیکەی ٤٠ جار خۆپیشاندانیانکردووە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە.

لە هەرێم ٣٥ هەزار و ٥٤٣ مامۆستای وانەبێژ هەن و ٢٥٪ـی کۆی میلاکاتی پەروەردە پێکدەهێنن وحکومەت مانگانە پێویستی بە ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینارە بۆ پێدانی موچەکانیان و شایستەی هەر وانەبێژێک لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزارە .

وانەبێژانی هەرێم بە بەردەوامی داوادەکەن هاوشێوەی وانەبێژانی عێراق بەشێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن.














گەلەری