سەردێڕ:

ئومێد محەمەد: هیچ هێزێک ناتوانێت بەرهەڵستی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بکات

ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ
PM:08:24:30/05/2023

6668 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، هیچ لایەنێک ناتوانێت بەرهەڵستی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بکات، دەشڵێت، تاکو ئێستا حەوت جار تەمەنی پەرلەمانی هەرێم درێژکراوتەوە، بەڵام لەمجارەدا نەوەی نوێ نەیهێشت کارە نایاساییەکانی یەکێتی و پارتی تێپەربێت.


ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق هاوشێوەی ئەوەیە مۆرێکی ماوەبەسەرچوون بدرێت لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و هیچ لایەنێک و هێزێک ناتوانێت بەرهەڵستی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بکات، چونکە ئەو دامەزراوەیە شیکەرەوەی دەستوورە.

ئەگەر حکومەت و پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نەبێت و بەردەوام بێت لە کارەکانی ئەوا حکومەت و کابینەی داهاتوی پەرلەمانی هەرێمیش لە دەستووری عێراقی دانی پێدانانرێت.

پێشتر حەوت جار تەمەنی پەرلەمانی هەرێم درێژکراوەتەوە و ئۆپۆزسیۆنی ئەو سەردەمە تەنیا لە رێگەی راگەیەنراوێکی ئاساییەوە هەڵوێستی خۆی دەخستەڕوو، بەڵام ئێستا و دواى ئەوەى جوڵانەوەى نەوەى نوێ وەک خۆیان دەڵێن، "ئۆپۆزسیۆنى راستەقینەن"، بە هەوڵى پەرلەمانتارەکانى لە بەغدا و هەرێمى کوردستان، توانى ئەو سکاڵایەى لە دادگاى فیدڕاڵى تۆمارى کردبوو لەسەر پەرلەمانى کوردستان بباتەوە.

هاوکات بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ناتوانێت هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبەرێت، چونکە بە بڕیاری پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو کارا کراوەتەوە و دڵنیای دەکەنەوە کە کێشە بۆ هەڵبژاردنەکان دروست نابێت، چونکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.

دەشڵێت، "لە دوای رێکەوتی ٦ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو سەرجەم بڕیارەکانی پەرلەمان پوچەڵە."













گەلەری